سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-08-05

9691 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٠٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ١٦٠ چاکبوونەوە و ١١ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٠٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢١٨ لە هەولێر، ٢٩ لە گەرمیان، ٣٥ لە سلێمانی و ١٠١ لە دهۆک و ٢١ لە هەڵەبجە."

ئاماژە بەوەشکراوە، "١٦٠ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ٧٤ لە هەولێر، ٤٦ لە گەرمیان، ٢٩ لە دهۆک و ١١ لە هەڵەبجە."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە شەش لە هەولێر، دوو لە سلێمانی، سێ لە گەرمیان."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١٥ هەزار و ٥٥٧ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و ٧١١ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٥٩٧ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.