سەردێڕ:

کەشتیەکی جەنگی ئەڵمانیا دەچێتە دەریای ناوەڕاست

فۆتۆ: 
2020-08-05

7331 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، کەشتییەکی جەنگی ئەڵمانی بە ئاڕاستەی دەریای ناوەڕاست بەڕێکەوتووە و بڕیاریشە لە ٢٠ی کانونی یەکەمدا ئەرکەکەی کۆتایی پێبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، کەشتییەکی جەنگی ئەڵمانی بە ئاڕاستەی دەریای ناوەڕاست بە رێکەوتووە بۆ بەشداریکردن لە ئەرکێکی سەربازی بۆ چاودێری کردنی بڕیاری قەدەغەکردنی چەکدارکردنی نێودەوڵەتی لە لیبیا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیاروایە لە ٢٠ی کانونی یەکەم کەشتیەکە، کە ٢٥٠ سەربازی هەڵگرتووە، بەپێی ئەو پلانەی لە ئێستادا بۆی داندراوە ئەرکەکەی کۆتایی پێ بهێنێت.

ئەم ئەرکەکە تەنیا بۆ چاودێریکردنی یاسای نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی چەکە، ئامێرە دەریای و ئاسمانییەکان لە ناوچە دوورەکانی رێڕەوی بەلەمی کۆچبەران جێگیردەکرێن لە لیبیاوە درێژدەبێتەوە تا ئیتاڵیا و ماڵتا.