سەردێڕ:

سەرکردەیەکی داعش لە کەرکوک دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2020-08-05

1652 جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشی نیشتیمانی کەرکوک رایگەیاند، سەرکردەیەکى داعشیان لەناو شاری کەرکوک دەستگیرکردووە کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراو بووە.

ئاسایشی نیشتمانیی لە کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "سەرکردەیەکى داعشیان لەناو شاری کەرکوک دەستگیرکردووە کە داواکراو بووە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر"، دەشڵێن، "تاوانبارەکە دوای دەستگیرکردنی دانی بەتاوانەکانیدا ناوە کە دەستی لە چەندین کردەی تیرۆریستیدا هەبووە و سەرکردایەتی هێرشکردنە سەر گوندی بەشیر و داگیرکردنی کردووە."

باس لەوەشکراوە، "کە دەستگیرکراوەکەی ئەمڕۆ بەشدار بووە لە هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان و دەرکردنی هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان و تەقاندنەوەی خانووەکانیان".

ئاماژەبەوەشکراوە، "کە لە دوای دەستگیرکردن و دانپێدانانەکانی ئەو چەکدارە، رەوانەی دادگای تایبەت کراوە".

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، رۆژی دووشەممە، هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە کەرکوک کەسێکی دیکەیان دەستگیرکرد کە ئەویش داواکراوبووە بەماددەی چواری تیرۆر.

‌بەپەلە