سەردێڕ:

ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر: نۆرینگە و سەنتەرەکان بە مەرج دەکرێنەوە

فۆتۆ: 
2020-08-04

10072 جار خوێندراوەتەوە

ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بە مەرج رێگا بە کردنەوەی نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگە پزیشکییەکانی سنوری پارێزگاکە دەدەین.

ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "سەبارەت بە نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکانی سنوری پارێزگای هەولێر، لەبەر دۆخی تەندروستی و پێداویستی خەڵک، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە کردنەوەیان."

لەبارەی مەرجەکانیشەوە ئەوە هاتووە:

١.کردنەوەی نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیه‌کان ئارەزوومەندانەیە.

٢. لە هۆڵی چاوەڕوانی نابێت لە چوار نەخۆش زیاتری لێبێت و نێوانی هەر یەکەکیان لە دوو مەتر کەمتربێت.

٣. پزیشک دەبێت دەستکێشی لەدەستبێ و ماسک ببەستێ.

٤. نەخۆش نابێت لە یەک هاوەڵ زیاتری لەگەڵ بێ و دەبێت هەردووکیان ماسکیان بەستبێ.

٥. ڕۆژانە نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکان تەعقیم بکرێت.

٦. ڕۆژانە نابێت له ١٥ نەخۆش زیاتر ببینرێت.

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، بڕیاردراوە بە داخستنی گشت سەنتەر و نۆرینگەکان (پزیشکان، پزیشکانی ددان، کارمەندانی تەندروستی، تاقیگەیی) بۆ ماوەی ١٤ رۆژ، ئەوەش ناڕەزایەتی پزیشکان و هاوڵاتیانی لێکەوتەوە.