سەردێڕ:

زريانێکی بەهێز چەند ويلايەتێکی ئەمریکای گرتووەتەوە

فۆتۆ: 
2020-08-04

3271 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی چەند ڕۆژێکە زريانێکی بەهێز چەند ويلايەتێکی ئەمريکای گرتووەتەوە و بووەتە هۆی لافاو بەو هۆيەشەوە دوو هاوڵاتی گيانيان لەدەستداوە.

ناوەندی گەردەلول و زريانەکانی ئەمريکا ڕايگەياند، ئەم زريانە ناوی ئيسايسە لە ئێستادا گەيشتووەتە ويلايەتی کارۆلينای باکور بووەتە هۆی هەرەسی زەوی و پێشبينيشدەکرێت زيانێکی زۆری مادی بە ناوچەکە بگەيەنێت.

ڕاشيگەياند، زريانەکە بووەتە هۆی گيانلەدەستدانی دوو هاوڵاتی لە هەرێمی کاريبين، هەروەها ناوەندەکە هۆشداريداوە لەوەی زريانەکە ببێتە گەردەلول.

هاوکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باری نائاسایی لە هەرسێ ویلایەتی فلۆریدا، کارۆلینای باکوور و کارۆلینای باشوور راگەیاندووە و باسی لەوەشکردووە، هاوکاری دارای بۆ خەڵک و تیمەکانی فریاکەوتن تەرخاندەکەن.