سەردێڕ:

ترەمپ گەورەترین هەڵەی مێژووی ئەمریکای ئاشکراکرد

فۆتۆ: 
2020-08-04

22803 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری ناردنی سوپای ئەمریکای بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گەورەترین هەڵەی مێژووی وڵاتەکەی ناوبردووە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، "بە بۆچونی من، بڕیاری ناردنی هێزەکانمان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تێوەگلاندنیان لە ململانێکانی ناوچەکە گەورەترین هەڵەبووە لە مێژووی ئەمریکادا."

پێشتریش، دۆناڵد ترەمپ چەندین جار بەڕاشکاوی باسی لەوەکردبوو، ئەمریکا دەیەوێت کۆتایی بە سیاسەتی جەنگە ناکۆتاکان بهێنێت و هەوڵدەدات پەیوەندی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا دروستبکات لە بری ململانێکردن و دژایەتیکردنیان.