سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-08-04

5695 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٤٨٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و هەزار و ٨٧٨ چاکبوونەوە و ٦٩ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٤٨٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٧٦٩ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەزار و ٨٧٨ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٧٩٤ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٦٩ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١٣٤ هەزار و ٧٢٢ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٦ هەزار و ١٠٣ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.