سەردێڕ:

پارێزگاری سلێمانی چەند بڕیارێکی لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری دەرکرد

فۆتۆ: 
2020-08-04

27346 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، "قەرەبوى ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە مافى سەلمێندراوییان هەیە لەسەر ئەو شاڕێیە."

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "قەرەبوى ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە مافى سەلمێندراوییان هەیە لەسەر ئەو شاڕێیە، ئاماژەى بەوەشکردووە، هەموو کڕین و فرۆشتن و مامەڵەکردنێک بەو موڵکانەى دەکەونە سەر ئەو شەقامە قەدەغەیە."

باس لەوەشکراوە، "حیجز دەخرێتە سەر سەرجەم ئەو موڵکانەى دەکەونە سەر شاڕێى بابان تا کاتى تەواوبونى پڕۆژەکە."

ئەوەشخراوەتەڕوو، گرێبەستى نوێ و مۆڵەتى بەکارهێنانى کاتی هیچ کەس و پڕۆژەیەک لەسەر شاڕێى بابان نادرێت.

شەقامی ١٠٠ مەتری شاری سلێمانی، لەساڵى ٢٠١١ەوە، دەست بەدیزاین و ئامادەکارییەکانی کراوە و شەش ساڵیشە بەردى بناغەى دانراوە، لە مانگى رابردووشدا بۆ جارى دووەم بەردى بناغەى بۆ دانرایەوە.

دەقى بڕیارەکان: