سەردێڕ:

ئاماری رووداوەکانى رۆژانى جەژن لە هەولێر بڵاوکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-08-04

3614 جار خوێندراوەتەوە

بەرگری شارستانیی هەولێر رایگەیاند، "لە رۆژانى جەژنى قورباندا لە سنورى پارێزگاى هەولێر ٧٧ رووداوى جۆراوجۆر روویانداوە."

بەڕێوەبەرایەتى بەرگری شارستانیی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە رۆژانى جەژنى قورباندا لە سنورى پارێزگاى هەولێر ٧٧ رووداوى جۆراوجۆر ڕویانداوە"، دەشڵێن، "بە جۆرێک تەنها لە ناو سەنتەرى پارێزگاى هەولێردا ٢٧ رووداوى جۆراوجۆر روویانداوە."

ئاماژەبەوەشکراوە، "لە قەزاى کۆیە ١٨ رووداو و لە قەزاى شەقڵاوە ٣١ رووداوى جۆراوجۆر روویانداوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "یەک حاڵەتی خنکانیش لەسنوری قەزای کۆیە ڕوویداوە."

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، رۆژى ٣١ى مانگى رابردوو وەک یەکەم رۆژى جەژنى قوربان دیاریکرا و حکومەتى هەرێمیش چەندین رێکارى گرتەبەر.