سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. فڕۆکەکانی تورکیا سنوری ماوەتیان بۆردومان کرد

فۆتۆ: 
2020-08-04

14057 جار خوێندراوەتەوە

چەند ناوچەیەکی سنوری قەزای ماوەت لەلایەن فڕۆکەوە بۆردومانکرا، بەرپرسانی ئیداری ناوچەکەش دەڵێن، بۆردومانەکە زیانی لێنەکەوتووەتەوە.

کامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، فڕۆکە چەند ناوچەیەکی دەوروبەری گوندی کوێرەکانی بۆردومانکردووە، بەڵام ڕووداوەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ئاگرکەوتووەتەوە بەشێک لە باخ و پوش و پاوەنی ناوچەکە سوتاوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی سەختی ناوچەکەوە، تیمەکانیان نەیانتوانیوە بەزووی بچنە ناوچەکە و ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

لە مانگی حوزەیرانیشدا، لە گوندی کونەماسی لە ناوچەی شارباژێر ئۆتۆمبیلێک کرایە ئامانج و بەهۆیەوە گەریلایەکی پژاک شەهید بوو و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.