سەردێڕ:

پۆلیسی سلێمانی: دوو کەس بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2020-08-04

4017 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانیان دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە، كە هەڵیان كوتابووە سەر ئۆتۆمبێلێك و تەقەیان كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، رۆژی ١ی ئەم مانگە، لە گەڕەكی سەرچنار لە شاری سلێمانی دوو تۆمەتبار كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پاترۆلیان پێبووە، هەڵیان كوتاوەتە سەر ئۆتۆمبێلێك و تەقەیان بەسەر چەند هاوڵاتییەكی بە رەگەز عەرەبدا كردووە. 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستیپێكرد و توانراوە لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن."

باس لەوەشکراوە، "لە ئێستادا تۆمەتباران (ر، ح) لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٢ و (أ، ح) لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٠ بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە."

ئاماژە بەوەشکراوە،  "دەستیش بەسەر دوو چەكی جۆری كڵاشینكۆف و ئۆتۆمبێلێكدا گیراوە كە بە تۆمەتباران بووە."