سەردێڕ:

قائیمقامیەتی هەولێر: فرۆشیاری بوتڵە ئۆکسجینەکان دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2020-08-04

18352 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند، ئەو کەسەی بوتڵی ئۆکسجینی لەشەقامی پزیشکان دانابوو بۆ فرۆشتن دەستگیرکرا.

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند، "تێبینیمان کرد لەشەقامی پزیشکان  ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر بوتڵی ئۆکسجینی داناوە  بۆ فرۆشتن."

ئاماژە بەوەشکراوە، "لەسەر بڕیاری نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر و بەھاوکاری بەشی پۆلیسی شارەوانی، دەستبەجێ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیرا."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکرا و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر."

باس لەوەشکراوە، "لێرەوە ئاگاداری ھاوڵاتیان دەکەینەوە مامەڵەکردنی لەو جۆرە رێگاپێدراو نیە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند وێنەیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە کە تیایدا، چەند بوتڵە ئۆکسجینێک لەسەر شەقامێک بۆ فرۆشتن دانرابوو.