سەردێڕ:

ڕێگایەکی سەرەکی نێوان هەولێر - سلێمانی داخرا

فۆتۆ: 
2020-08-04

41614 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی نۆژەنکردنەوەی رێگای کلکە سماق کە دەکەوێتە سەر چیای هەیبەت سوڵتان رێگای نێوان قەزای کۆیە ـ دوکان دادەخرێت، بەوهۆیەشەوە یەکێک لە رێگا سەرەکییەکانی هاتوچۆی نێوان هەولێر - سلێمانی دادەخرێت.

زاھیر محەمەد بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "لە ئێستادا رێگای کلکە سماق بەتەواوی داخراوە و کاری نۆژەنکردنەوە بۆ رێگاکە ئەنجام دەدرێت."

باسی لەوەشکرد، لە ئەمڕۆوە دەستبەکارکردن لە پرۆژەکەدا کراوە و تاوەکو هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، "ئەو شۆفێرانەی لە سلێمانییەوە بۆ ھەولێر دەچن یان بەپێچەوانەوە و نایانەوێت رێگاکانی تر بەکاربھێنن دەتوانن رێگای کۆیە - ئاغجەلەر بەکاربھێنن."

خالید محەمەد ـ کۆیە