سەردێڕ:

ڕاپۆرتێکی نهێنی جۆری چەکە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکور ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-08-04

6527 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز راپۆرتێکی نهێنی نەتەوەیەکگرتووەکانی بڵاوکردەوە، کە تیایدا دەریدەخات کۆریای باکور بەردەوامە لە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە، کە تیایدا هەڵسەنگاندنی کۆمەڵێک دەوڵەتی تێدایە، کە کۆریای باکور دەزگا ئەتۆمییەکەی بە دروستکردنی کڵاوەی بچوکی ئەتۆمی پەرەپێداوە، تاوەکو بۆ موشەکە بالستییەکانی بەکاریبهێنێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پسپۆرەکان چاودێری سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن و چەند وڵاتێک کە ناویان نەهێنراوە، پێیان وایە شەش تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی پێشوو کە کۆریای باکور ئەنجامیداون، یارمەتیدەر بووە لەسەر بەرەو پێشبردنی دەزگا ئەتۆمییە بچوککراوەکان.

لە ساڵی ٢٠١٧وە تاوەکو ئێستا، کۆریای باکور هیچ تاقیکردنەوەیەکی ئەتۆمی ئەنجام نەداوە.