سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

فۆتۆ: 
2020-08-04

76014 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوودا تۆمارکرد و لە ئێستادا گەیشتووەتە لوتکەی نرخەکەی، بە جۆرێک ماوەی نۆ ساڵە نرخی زێڕ نەگەیشتووەتە ئەم ئاستەی ئێستای.

لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا هەزار و ٩٧٤ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٦٣ دۆلار و ٤٦ سەنتە.

هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٦٣ هەزار و ٤٦٣ دۆلار.

هاوکات، بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٩٥ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٤٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٧٨ ھەزار دینارە.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری کردووەتە سەر نرخی دراو و کانزاکان و نەوت و دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەش، نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە دوای ساڵی ٢٠١١شەوە، ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بەم شێوەیەی ئێستا بەرزببێتەوە.