سەردێڕ:

لە هێرشێکدا بۆ سەر میلیشیا ئێرانییەکان ١٥ عێراقی لە سوریا کوژران

فۆتۆ: 
2020-08-04

13007 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤی راگەیاند، بەهۆی بۆردومانکردنی چەند پێگەیەکی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە، ١٥ چەکداری بە رەگەز عێراقی لە خۆرهەڵاتی سوریادا لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی نەناسراوەوە کراونەتە ئامانج، دەشڵێت، "دوای بۆردومانەکە کوژراو و بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ عێراق."

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤی راگەیاند، "لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، بەهۆی بۆردومانکردنی چەند پێگەیەکی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە خۆرهەڵاتی سوریادا، ١٥ چەکدار کوژراون."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەو چەکدارانە لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی نەناسراوەوە کراونەتە ئامانج و ئەو ناوچەیەی کراوەتە ئامانج بە شوێنی چەکدارانی ئێران و ئەو چەکدارانە دادەنرێت کە هەماهەنگیان لەگەڵ ئەواندا هەیە"، دەشڵێت، "کوژراوەکان بە رەگەز عێراقی بوون"

باسی لەوەشکردووە، "دوای بۆردومانەکە چەکدارە کوژراو و بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ ناوخاکی عێراق و ئەو هێزانە لە ناوچەکانی خۆیاندا کەوتوونەتە ئامادەباشییەوە."

هاوکات ئاژانسی"سانا"ی سوری بڵاویکردەوە، بەرگریی ئاسمانی سوپای سوریا درەنگانی شەوی رابردوو روبەڕوی چەند فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی بوونەتەوە، کە هێرشیان کردووەتە سەر پێگەیەکی سوپای سوریا لە باشوری وڵاتدا.

لای خۆشییەوە، سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، بەمەبەستی بە ئامانجگرتنی پێگەیەکی سەربازی سوریا کە تایبەتە بە بەرگریی ئاسمانی و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری فڕۆکەکانیان هێرشێکی کتوپڕیان لە باشوری سوریا ئەنجامداوە.