سەردێڕ:

پۆلیسی گەرمیان: دوو برا پێکەوە کوژران

فۆتۆ: 
2020-08-04

10207 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوو برا لە بەردەم دەرگای ماڵی خۆیاندا بە گوللە کوژران، دەشڵێت، "بەوتەی کەسوکاری یەکێک لەکوژراوەکان چەن ڕۆژێکە لەگەڵ ماڵی خەزوریدا کێشەی هەبووە."
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لەقەزای کفری لەپێش دەرگای ماڵی خۆیاندا دوو برا بەناوەکانی (هیوا جەمال فەرەج ) لەدایکبووی ١٩٨٣، پێشە پێشمەرگە و (سامان جەمال فەرەج ) پیشە پۆلیسی فریاکەوتن بە گوللە کوژران."
ئەوەش خراوەتەڕوو، "بەوتەی کەسوکاری یەکێک لەکوژراوەکان چەن ڕۆژێکە لەگەڵ ماڵی خەزوری کێشەی هەبووە و ئیوارەی دوێنێ برایەکی خێزانەکەی هاتووەتە پێش دەرگای ماڵەکەیان و بە گوللە هەردووکیانی پێکەوە کوشتووە."
باس لەوەشکراوە، "لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی هەردووکیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار دەکرێت و تۆمەتباریش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ دەستگیرکراوە."
دوێنێش، پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە ناحیەی رزگاری سەربەقەزای کەلار هاوڵاتیەک لە لەلایەن ئامۆزایەکی خۆیەوە کوژراوە.