سەردێڕ:

وێنە.. گەنجێک لە ئاوی دوکاندا خنکا

فۆتۆ: 
2020-08-03

13979 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گەنجێکی شاری خانەقین دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئاوی دوکاندا خنکا.

سەرچاوەیەک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، کە خەڵکی شاری خانەقین بووە، لە کاتژمێر چواری دوای نیوەڕۆدا لە دەریاچەی دوکان لە پارێزگای سلێمانی خنکاوە."

ئەوەشی خستەڕوو، "لایەنە پەیوەندیدارەکان هاتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە."

هەر ئەمڕۆ، گەشتیارێک لە رووباری باڵەکایەتی لە سنووری رەواندز لەکاتی مەلەکردندا خنکا.

ماوەی چەند ڕۆژێکە، ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روویان لەناوچە گەشتیاریەکان کردووە، بەشێکی زۆری گەشتیارانیش بۆ خۆفێنکردنەوە روو لەناو ئاوەکان دەکەن و بەهۆی نەزانینی مەلەکردنەوە بەشێکیان توشی گرفت دەبنەوە.