سەردێڕ:

گەنجێک لە رووباری باڵەکایەتیدا خنکا

فۆتۆ: 
2020-08-03

4036 جار خوێندراوەتەوە

گەشتیارێک لە رووباری باڵەکایەتی لە سنووری رەواندز لەکاتی مەلەکردندا خنکا.

بەیار باڵەکی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەرگری شارستانی سۆران راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ گەشتیارێک بە ناوی (محەمەد نورەدین)، کە خەڵکی شاری کەرکوکە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٤، لە رووباری باڵەکایەتی لە سنوری شارۆچکەی رەواندزدا خنکا."

ئەوەشی خستەڕوو، "تەرمی گەشتیارە خنکاوەکە لەلایەن ئەو کەسانەی لەگەڵیدا بوون دەرهێنراوەتەوە."

ماوەی چەند ڕۆژێکە، ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روویان لەناوچە گەشتیاریەکانی باڵەکایەتی و رەواندز و سۆران کردووە، بەشێکی زۆری گەشتیارانیش بۆ خۆفێنکردنەوە روو لەناو ئاوەکان دەکەن و بەهۆی نەزانینی مەلەکردنەوە بەشێکیان توشی گرفت دەبنەوە.

عەبدۆ رۆستای، سۆران