سەردێڕ:

لە دهۆک دەوامی فەرمانگەکان راگیرا

فۆتۆ: 
2020-08-03

165341 جار خوێندراوەتەوە

ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای دهۆک بڕیاریدا، دەوامی فەرمانگەکانی حکومەت تاوەکو، ١٥ی ئەم مانگە رابگرێت.

ماجد سەید ساڵح جێگری پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، بڕیاریانداوە قەدەغەی هاتوچۆ رانەگەیەنن، بەڵام دەوامی فەرمانگە حکومییەکان تاوەکو، ١٥ی ئەم رابگیرێت.  

هەر ئەمڕۆش، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تیایدا، بڕیاردراوە بە داخستنی شوێنە گەشتیارییەکان و پارکەکان و کافتریا و چایخانەکان، هاوکات، "دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل بۆ ماوەی یەک هەفتە بەڕووی گەشتیاراندا دادەخرێت."