سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-08-03

10586 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٤٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ١١٤ چاکبوونەوە و ١٤ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٤٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٤٤ لە هەولێر، ٦٠ لە دهۆک، ٢٥ لە گەرمیان، ١٩ لە سلێمانی."

ئاماژە بەوەشکراوە، "١١٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ٨٢ لە هەولێر، ٢٧ لە گەرمیان، پێنج لە دهۆک."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "١٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە شەش لە سلێمانی، پێنج لە هەولێر، دوو لە گەرمیان، یەک لە دهۆک."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١٤ هەزار و ٨١٦ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و ٤١٣ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٥٧٤ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.