سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە ئاکرێ کەسوکاری دوو نەخۆش هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەیەک

فۆتۆ: 
2020-08-03

22835 جار خوێندراوەتەوە

لە قەزای ئاکرێ چەند هاوڵاتیەک هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەی گوڵان و بەشێک لە کەلوپەلەکانی ناو نەخۆشخانەکەیان شکاند، ئەوەش بەهۆی ئەوەی دوو کەسی ئەو هاوڵاتیانە لە نەخۆشخانەکەدا گیانیان لەدەستدابوو.

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە بۆ ئێن ئاڕ تی نێردراوە، چەند کەسێک لە قەزای ئاکرێ کە کەسوکاری دوو نەخۆشن و ئەو دوو کەسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی گوڵان گیانیان لەدەستداوە، هێرش دەکەنە سەر کارمەندانی نەخۆشخانەکە و کەرەستە و کەلوپەلی نەخۆشخانەکە دەشکێنن.

شکیران زێباری پەیامنێری ئێن ئاڕتی لە ئاکرێ رایگەیاند، بە وتەی بەرپرسانی نەخۆشخانەکە، ئەو دوو هاوڵاتیەی کە گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بووە، بەڵام کەسوکاری دوو نەخۆشەکە دەڵێن وا نییە و رەتیدەکەنەوە بەهۆی کۆرۆناوە مردبن.

بەپێی ئامارەکان، تا ئێستا ١٠٨ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای ئاکرێ هەیە لەگەڵ دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.