سەردێڕ:

لیستی ئەو شوێنانەی وەزارەتی ناوخۆ دایاندەخات

فۆتۆ: 
2020-08-03

91717 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تیایدا لیستی ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە دادەخرین، کە پێکهاتووە لە شوێنە گەشتیارییەکان و پارکەکان، کافتریا و چایخانەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، "بڕیاردراوە بە داخستنی گشت سەنتەر و نۆرینگەکان (پزیشکان، پزیشکانی ددان، کارمەندانی تەندروستی، تاقیگەیی) بۆ ماوەی ١٤ رۆژ."

باس لەوەشکراوە، "شوێنە گەشتیارییەکان و پارکەکان و کافتریا و چایخانەکان دادەخرێت."

ئاماژە بەوەشکراوە، "قەدەغەی گشت بۆنەکانی (پرسەی ماتەمینی، ئاهەنگ و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان) بەردەوام دەبێت."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەموو شوێنە گشتییەکانی وەکو (مارکێت، رێستۆرانت و شوێنە بازرگانیەکان) نابێت رێگە بدەن بە چوونە ژوورەوەی هاوڵاتیان بۆ شوێنەکانیان بە بێ بەستنی دەمامک، بە پێچەوانەوە ئەو شوێنە دادەخرێت بۆ ماوەی ١٠ رۆژ و خاوەنەکەی بڕی یەک ملیۆن دینار پێبژاردن دەدات."

بەهۆی تەشەنەکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە هەرێم رێکاری پێویست گیراوەتەبەر و بەپێی رێنماییەکان ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاوڵاتیان کراوەن دەبێت پابەندی تەواوی رێنماییە تەندروستییەکان بن.