سەردێڕ:

لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا ​بڕیاری نوێ دەردەکات

فۆتۆ: 
2020-08-03

200930 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی تەندروستیی دەڵێت، پێشنیازی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆیان کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم كۆدەبێتەوە و رێكار و رێنمایی نوێ دەردەکات و بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەند بڕیارێکی نوێ دەکرێت.

هاوکات، سەرچاوەیەک لە وەزارەتى تەندروستى هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەبەر خراپی دۆخەکە پێشنیارییان کردووە قەدەغەى هاتوچۆ رابگەیەنرێت.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١٤ هەزار و ٤٦٨ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و ٢٩٩ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٥٦٠ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.