سەردێڕ:

دوو برا لە سنورى کفری خنکان

فۆتۆ: 
2020-08-03

4858 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوو برا کە لە دایکبووى ساڵى و ٢٠٠٣ و ٢٠١٤ن، بەهۆى مەلەکردنیان لە پڕۆژەیەکى ئاودا لە سنورى کفرى خنکاون.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەگوندی بنکە سەربە ناحیەی "خان"وە تەرمی دوو منداڵ کە برای یەکترن بەناوەکانی رێبین یاسین محەمەد  لە دایکبووی ٢٠١٤ و هارون یاسین محمد  لە دایکبووی ٢٠٠٣ هێنرانە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی خنکان لەئاو گیانیان لەدەستدابوو."

ئاماژە بەوەشکراوە، "بەوتەی کەسوکاری کە دانیشتووی گوندی بنکەن بەمەبەستی مەلەکردن چونەتە سەر ئەو پڕۆژە ئاوەی کە نزیکە لە گوندەکەی خۆیانەوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو، "یەکێک لە منداڵەکان کەوتووەتە ئاوەکەوە لە کاتێکدا براکەی ویستوویەتی رزگاری بکات ئەویش ژێرئاو کەوتووە و خنکاوە ".

باس لەوەشکراوە، "لە ئێستادا تەرمەکان دۆزراونەتەوە و بەمەبەستی تۆێکاری پزیشکى رەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراون".