سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-08-03

4855 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٧٣٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ١٠٣ چاکبوونەوە و ٥٧ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٧٣٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٨٢١ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "دوو هەزار و ١٠٣ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٩٢٤ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٥٧ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١٣١ هەزار و ٨٨٦ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و ٩٣٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٤ هەزار و ١١١ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.