سەردێڕ:

تورکیا: رێککەوتنی هەسەدە و کۆمپانیایەکی ئەمریکی نایاساییە

فۆتۆ: 
2020-08-03

21880 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا نیگەرانی خۆی لە پاڵپشتی کردنی ئەمریکا بۆ رێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان کۆمپانیایەکی ئەمریکی و هیزەکانی سوریای دیموکرات دەربڕی و دەڵێت، "ئەو رێککەوتننامەیە جێگەی قبوڵکردن نییە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە."

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا، پاڵپشتی ئەمریکای لە رێککەوتنەکەدا بە پشتگیریی دارایی تیرۆر لەقەڵەمداوە و ئاماژەی بەوەکردووە، "یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" لەرێگەی واژۆکردنی ئەم رێککەوتننامەیەوە لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی خواستەکانی خۆیان لەسەر دەست بەسەرداگرتنی سامانی گەلی سوریادا دەرخستووە."

ئەو لێدوانانەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکی گرێبەستی پەرەپێدان بە کێڵگە نەوتیەکانی رۆژئاوای کوردستانی لەگەڵ ئیدارەی رۆژئاوا واژۆکرد، ئەو گرێبەستەش بە دانپیانانی ئەمریکا بە قەوارەی کوردی لەو بەشە لێکدراوەتەوە، کە نزیکن لە پەکەکەوە.