سەردێڕ:

توێژینەوەیەک: کەمی ڤیتامین D ئازار لە بەشی خوارەوەی پشتدا دروست دەکات

فۆتۆ: 
2020-08-03

31602 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کات بەهۆی فشاری زۆر و دڵەڕاوکێی ژیانی رۆژانەوە مرۆڤ تووشی ئازاری پشت دەبێت، بەڵام دەکرێت لە هەندێك حاڵەتدا ئازاری پشت ئاماژەبێت بۆ کەمیی ڤیتامینێکی دیاریکراو لە جەستەدا.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی "ئێکسپرێس" ئاماژەی بەوەکردوە، توێژینەوە گەورەکان ئاشکرایانکردووە کە ڤیتامین D پەیوەندی هەیە بە ئازاری خوارەوەی پشتەوە، چونکە دەکرێت کەمیی ئەم ڤیتامینە ببێتە هۆی تووشبوون بە کێشەکانی ئێسك و تووشبوون بە ئازار لە پشتتدا.

هەروەها کەمی ئەم ڤیتامینە کە بە ڤیتامینی خۆر ناوبراوە، کاردەکات بۆ رێكخستنی ئاستی کالسیۆم و فۆسفات لە جەستەدا، کە ئەمانەش لەو ماددە خۆراکییانەن کە گرنگن بۆ تەندروستی ئێسك و ددانەکان و ماسولکەکان.

لەم بارەیەشەوە یەکێك لە توێژینەوەکان پەیوەندی نێوان ئاستی ڤیتامین D و ئازاری پشتیان دیاریکردووە لە ٩٠٠٠ ژنی بەساڵاچوودا، ئاشکرایانکردوە کە ئەو کەسانەی کەمیی ئەم ڤیتامینە لە جەستەیاندا هەیە ئەگەری تووشبوونیان بە ئازاری پشت زیاترە.

بۆیە جەختیان لەوەکردووەتەوە کە وەرگرتنی ئەم ڤیتامینە وەك تەواوکەری خۆراکی دەکرێت یارمەتیدەربێت بۆ چارەسەری ئازاری پشت لەو بەساڵاچووانەدا کە کێشەی کەمی ئەم ڤیتامینە لە جەستەیاندا هەیە.

 

ژ.ن