سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بەهۆی ئاگرێکی گەورەوە سەدان کەس لە کالیفۆرنیا ماڵەکانیان چۆڵکرد

فۆتۆ: 
2020-08-03

2171 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ریڤیرد ساید لە کالیفۆرنیا رایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەک کە زیاتر لە ١٦ کیلۆمەتر دارستانی ناوچەکەی گرتووەتەوە، هەشت هەزار هاوڵاتی ماڵەکانیان چۆڵکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە ناوچەی ریڤیرد ساید لە باشوری ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکی رایگەیاند، رۆژی شەممە، پاش بڵاوبوونەوەی ئەو ئاگرەی بەدرێژایی زیاتر لە ١٦ کیلۆمەتر دارستانی ناوچەکەی گرتەوە، هەشت هەزار دانیشتووی ناچارکرد، ماڵەکانیان چۆڵبکەن، دەشڵێت، "رێژەیەکی زۆری دوکەڵ ئاسمانی ناوچەکەی گرتووەتەوە و مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست کردووە."

بەپێی رۆژنامەی ( USATODAY)، رۆژی هەینی لە شارۆچکەی (شیری فالی) کەدەکەوێتە دوری ٧٥ میل لە رۆژهەڵاتی لۆس ئەنجلۆس ئاگرکەوتنەوەکەیەک راگەیەندرا و لە ئێوارەی شەممەدا خانویەکی بەتەواوەتی سوتاند.