سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-07-16

10322 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ١١٨ چاکبوونەوە و ١١ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٦٤ لە سلێمانی، ٤٤ لە گەرمیان، ٢٤ لە هەولێر، شەش لە دهۆک و ١٣ لە هەڵەبجە.

ئاماژە بەوەشکراوە، "١١٨ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ٥٢ لە هەولێر، ٢٩ لە ڕاپەڕین و ١٥ لە دهۆک، ١٥ لە هەڵەبجە و حەوت لە گەرمیان، پێنج لە سلێمانی."

ئەوەش هاتووە، "١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە پێنج لە سلێمانی، چوار لە هەولێر و دوو لە گەرمیان."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا دە هەزار و ٢٦٥ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و ٦٠٠ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣٨١ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.