سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. چرکەساتی کوژرانی پیاوە سەوزەکەی میسر

فۆتۆ: 
2020-07-16

168922 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی میسر ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا، پیاوێک کە رەنگی سەوزی لە جەستەی داوە بەهۆی هێرشکردنە سەر ستافێکی سینەمایی بە گوللـەی هێزەکانی پۆلیس دەکوژرێت.

میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پیاوەکە کێشەی دەروونی هەبووە و بە شمشێرێکەوە هەڵیکوتاوەتە سەر ستافێک کە خەریکی وێنەگرتنی فیلمێک بوون لە شارێکی سینەمایی میسر.

باس لەوەشکراوە، پۆلیسی ناوچەکە هەوڵی زۆریداوە پیاوەکە ئارامبکاتەوە، بەڵام پیاوە سەوزەکە بە شمشێر دوو ئەفسەری پۆلیسی بریندارکردووە و ئەوانیش بە ناچاری تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی میسردا، ڤیدیۆکە بە کوشتنی پیاوە سەوزەکە ناسراوە و بڵاوبووەتەوە.