سەردێڕ:

تەقینەوەیەک لە کەرکوک روویدا

فۆتۆ: 
2020-07-16

7890 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک ڕایگەیاند، "کاتژمێر ٤ی پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ بۆمبێکی چێنراو لە نزیک مزگەوتی عەشرە ئەلموبەشەرە لە گەڕەکی موسەڵڵا لە شاری کەرکوک تەقیەوە."

مازن غەریب، بەڕێوبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک، رایگەیاند، "کاتژمێر ٤ی پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ بۆمبێکی چێنراو لە نزیک مزگەوتی عەشرە ئەلموبەشەرە لە گەڕەکی موسەڵڵا لە شاری کەرکوک تەقیەوە،" دەشڵێت، "کە تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

ئاماژەی بەوەشكرد، "تەقینەوەكە تەنها هەندێک زیانی ماددی به ئۆتۆمبێلێک و ئەو ناوچەیەی بۆمبەکەی تێدا تەقیووەتەوە گەیاندووە".

راشیگەیاند، "کە پێدەچێت بۆمبەکە بە ئۆتۆمبێلێکەوە لکێنرابێت و بەهۆی كەوتنەخوارەوەی دواتر تەقیبێتەوە".