سەردێڕ:

وەزارەتی گواستنەوە: لەگەڵ عێراقدا فڕۆکەخانەکانی هەرێمیش دەکرێنەوە

فۆتۆ: 
2020-07-16

21202 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوە رایگەیاند، بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی عێراق لە رۆژی ٢٣ی ئەم مانگەدا فڕۆکەخانەکانی هەرێمیش دەگرێتەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی عێراق، سەبارەت بە گۆڕانکاری لە ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی داوە."

راشیگەیاند، "لە ڕۆژی ۲۳ی ئەم مانگەوە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێم دەکرێنەوە و گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە."

دەشڵێت، "کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەپێی مەرج و ڕێنماییەکانی خۆپارێزی تەندروستی دەبێت، لەپێناوی سەلامەتی هاوڵاتیان و گەشتیاران."

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کە لە رۆژی ٢٣ی ئەم مانگەوە فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە.