سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-16

4351 جار خوێندراوەتەوە

 وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، دوو هەزار و ٤٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و هەزار و ٦١٧ چاکبوونەوە و ٧٢ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و ٤٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٦٦٤ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەزار و ٦١٧ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٤٦٠ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٧٢ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٨٦ هەزار و ١٤٨ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ٥٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٤ هەزار و ٣١٦ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.