سەردێڕ:

پۆلیسی سلێمانی: باندێکی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ دەستگیرا

فۆتۆ: 
2020-07-16

5429 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، باندێکی هەشت کەسیان دەستگیرکرد کە کاریان بازرگانیکردن بووە بە جەستەی مرۆڤەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، زانیارییان پێگەیشت لە بارەی باندێكی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤ، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر بنكەی پۆلیسی سەرچنار راسپێردرا بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران، دەشڵێت، "دوای لێكۆڵینەوە و گەڕان و بەدواداچوون توانرا هەشت تۆمەتبار دەستگیر بكرێن كە كاریان بازرگانیكردن بووە بە گورچیلەی مرۆڤەوە."

ئاماژە بەوەشکراوە، بەفەرمانی دادوەر و بەپێی یاسای بازرگانیكردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە راگیراون، دەشڵێت، "تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا ."