سەردێڕ:

وێنە.. ترەمپ بەشێوازێکی جیاواز دەرکەوت

فۆتۆ: 
2020-07-16

7875 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ لەکاتی بەستنی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە باخچەی کۆشکی سپی، بەشێوەیەکی جیاواز دەرکەوت، دوای ئەوەی رەنگی قژی گۆڕابوو کە پێشتر بەو شێوەیە نەبینرابوو.

لە وێنەکەدا دەردەکەوێت قژی ترەمپ رەنگێکی خۆڵەمێشی هەیە، لەکاتێکدا پێشتر هەر بە قژە زەردەکەیەوە دەردەکەوت، ئەمەش بووەجێگای باسی زۆرێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەکارهێنەرانیان.

هاوکات، بەشێک لە بەکارهێنەران لەسەر دەرکەوتنە نوێکەی ترەمپ دەڵێن، "ئەم رەنگە زیاتر لە روخساری دێت"، لەکاتێکدا بەشێکی دیکەیان رەخنەی لێدەگرن و پێیانوایە رەنگە زەردەکەی زیاتر لێدەهات.