سەردێڕ:

​وەزارەتی پەروەردە: پشتیوانی مامۆستاکەی کەرکوک دەکەین

فۆتۆ: 
2020-07-16

3736 جار خوێندراوەتەوە

وەزيری پەروەردەی هەرێم ڕاگەيەندراوێکی لەبارەی مامۆستا کەلەپچەکراوەکەی کەرکوک بڵاوکردەوە و رايگەياند، ھە‌موو پشتیوانییە‌كی ماددی و مە‌عنە‌وی ئەو مامۆستايە دەکات.

ئالان حەمە سەعيد وەزيری پەروەردەی هەرێم لە ڕاگەيەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەبارەت بە دۆسييەی مامۆستا کەلەپچەکراوەکەی کەرکوک لە نەخۆشخانە لەگەڵ علی حمید وەزيری پەروەردەی عێراق قسەی کردووە و ئەويش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزيری تەندروستیی عێراق بریاری بەدواداچونی جدییان داوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھە‌موو پشتیوانییە‌كی ماددی و مە‌عنە‌وی بۆ مامۆستا محمد و خانە‌وادە‌كە‌ی دە‌ربڕیوە‌، دەشڵێت، "ئە‌گە‌ر مامۆستا محمد داوای یاسایی تۆماربكات پاڵپشتی دە‌كەم."

باسی لەوەشکردووە، سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێبژاردنی ئە‌و ئامێرە‌ی نەخۆشخانەی کەرکوک دەدات کە زیانی پێگە‌یشتووە‌.

لە ١٣ی ئەم مانگەدا، گرتەيەکی ڤيديۆی لە نەخۆشخانەیەکی کەرکوک بڵاوبووەوە، کە تيايدا مامۆستایەک بە قەرەوێڵەی ژنە کۆچکردووەکەى بە کۆرۆنا بەسترابووە و ئەم رووداوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.