سەردێڕ:

دوو ئەندامی سوپای پاسداران کوژران

فۆتۆ: 
2020-07-16

7387 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارگەی حەمزەی سەر بە هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە شاری سنە لە ئەنجامی روبەڕوبوونەوەیەکی سەربازیدا دوو ئەندامی سوپای پاسداران کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕیارگەی حەمزەی سەر بە هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە گوندی بڵبەری سەر بە پارێزگای سنە روبەڕوبوونەوەکە روویداوە و تیایدا، دوو ئەندامیان کوژراوە و کەسێکیش بریندار بووە، دەشڵێت، "یەکێکیان ئەندامی هێزەکانی بەسیج بووە و یەکێکی دیکەیان فەرمانبەری ناحیە بووە و کەسێکیشیان خەڵکی ناوچەی هەورامان بووە."

باس لەوەشکراوە، روبەڕوبوونەوەکە لە شەوی چوارشەممەدا روویداوە لە کاتێکدا، هێزێکی سوپای پاسداران بۆ پشکنین چونەتە ئەو ناوچەیە و پێکدادانەکان روویداوە.

تاوەکو ئێستا، هیچ لایەنێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسیارێکی خۆی لە روبەڕوبوونەوەی ئەو هێزەی سوپای پاسداران نەگرتووەتە ئەستۆ.