سەردێڕ:

شەش چەکداری داعش لە کەرکوک کوژران ​

فۆتۆ: 
2020-07-16

5547 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا شاری کەرکوکدا  شەش چەکداری داعش کوژران.

یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق بە پاڵپشتی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی دۆڵی چای باشوری پارێزگای كەركوک ئەنجامداوە، دەشڵێت، "شەش چەکداری داعش لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون."

باسی لەوەشکرد، هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق لە ناوچەی ئەبوغرێبی باشوری بەغدا چەکدارێکی داعشیان دەستگیرکردووە و سێ چەکداری دیکەی داعشیان لە ناوچەی تاجی باکوری بەغدا لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆرەوە دەستگیرکراون.

دوێنێش، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکیاندا و لە رێی زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگرییەوە، عومەر شەلال عوبەید، والی بەغدای داعشیان کوشتووە.