سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی هەولێر دەکات

فۆتۆ: 
2020-07-16

2215 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ جان ئێف لۆردیان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی هەولێر بکات.

سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە دواى تەواوبوونى کۆبوونەوەکانى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى عێراق لۆدریان سەردانى هەولێر بکات و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەتى هەرێمدا کۆببێتەوە.

پێشتر، ئه‌حمه‌د سه‌حاف وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، بڕیارە جان ئێف لۆردیان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی بەغدا بکات و چاوى بكه‌وێت به‌ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى عێراقى، له‌نێویشیاندا سه‌رۆک كۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران، هاوکات، له‌گه‌ڵ جنین پلاسخارت نوێنه‌رى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیشدا کۆببێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە باس لە هاوکارى نێوان هەردوو وڵات بکرێت لەبوارەکانى ته‌ندروستىی و كاره‌با و رۆشنبیرى.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا چەند پرۆژه‌یەکی هاوکاری پێشكه‌شی عێراق بکات، بە ڕه‌چاوكردنى ره‌وشى عێراق و قه‌یرانى ئابورى نێوده‌وڵه‌تى.