سەردێڕ:

لە رۆژهەڵاتی کوردستان سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستایەکی کورددا سەپێندرا

فۆتۆ: 
2020-07-16

3169 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، دەسەڵاتی دادوەری شۆڕشی ئێران سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستایەکی زمانی کوردیدا سەپاندووە.

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، دەسەڵاتی دادوەری شۆڕشی ئێران لە شاری سنە، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستایەکی زمانی کوردیدا سەپاندووە ، دەشڵێت، "پاساویان لەو سزایە ئەوەیە گروپ و دەستەی بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەی دروستکردووە."

باسی لەوەشکردووە، "ئەم سزایەی بەسەر زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردیدا سەپێندراوە، هیچ بەڵگەیەک نەخراوەتەڕوو لە کاتێکدا ئەو جگە لە چالاکی مەدەنی و فێرکردنی زمانی کوردی بە منداڵان هیچ چالاکییەکی دیکەی نەکردووە."

زارا محەمەدی تەمەنی ٢٨ ساڵە، چالاکوانی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردییە لە شاری سنە.