سەردێڕ:

مەرجی ترەمپ بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کیم جۆنگ ئون ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2020-07-15

6409 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سەرۆکی وڵاتەکەی تەنیا لە کاتێکدا لەگەڵ کۆریای باکور و سەرۆکایەتییەکەی کۆدەبێتەوە کە بزانێت بەرەوپێشچوونی راستەقینە لە پەیوەندییەکانی نێوانیاندا هەیە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، لەم کاتەدا بەرپرسانی کۆریای باکور ئەوەیان هەڵبژاردووە، دەست بە گفتوگۆیەک نەکەنەوە کە بەرەو چارەسەرێکی بەهێزیان بەرێت.

هەفتەی پێشوو، کیم یۆ جۆنگ، خوشکی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاند، کە پێناچێت ئەمساڵ براکەی و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا یەکتری ببینن، بەڵام رەنگە شتێکی سەرسوڕهێنەریش رووبدات.

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، کیم جۆنگ ئون و دۆناڵد ترەمپ سێ جار دیداریان هەبووە.