سەردێڕ:

مژدە مەحمود: سەرۆکایەتی پەرلەمان سەرۆکایەتیەکی لاوازە

فۆتۆ: 
2020-07-15

7386 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ رایگەیاند، سەرۆکایەتی پەرلەمان سەرۆکایەتیەکی لاوازە، تا ئێستا ئەو سەرۆکایەتییە دانیشتنێکی بۆ دۆخی بڕینی موچە و دیارنەمانی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان نەکردووە.

مژدە مەحمود ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، سەرۆکایەتی پەرلەمان سەرۆکایەتیەکی لاوازە، تەنانەت وا خەریکە ئەو مانگەش تێدەپەرێ کە پەرلەمان درێژکرایەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو سەرۆکایەتییە دانیشتنێکی نەکردووە بۆ دۆخی گرانی خەڵک و بڕینی موچە و دیارنەمانی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان"، دەشڵێت، "بەکورتی سەرۆکایەتیەکی لاوازە لەبەرامبەر حکومەت و لێپرسینەوە و بانگێشتکردنی."

ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە داوامان کردووە سەرۆکایەتی حکومەت بانگێشتی پەرلەمان بکرێت سەبارەت بۆردومانی ناوچە سنورییەکان و پرسی ٤٠٠ ملیارەکە و کێشەی بڕینی موچەی هاوڵاتیان، کە بە نایاسایی ٢١٪ موچەی خەڵک بڕدراوە."