فۆتۆ:
2020-07-15
9052 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکیاندا والی بەغدای داعش کوژراوە.
یەحیا رەسول، وتەبێژی سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکیاندا و لە رێی زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگرییەوە، عومەر شەلال عوبەید، والی بەغدای داعشیان کوشتووە.
راشیگەیاند، لەگەڵ والی بەغدای داعشدا، هاوکارێکیشی کوژراوە کە هەڵگری رەگەزنامەی یەکێک لە وڵاتە عەرەبییەکان بووە.
پێشتریش، دەزگای هەواڵگریی عێراق رایگەیاند، ئەحمەد عیسا، والی پێشووی داعشی لە بەغدا کوشتووە کە دواتر عومەر شەلال وەکو جێگرەوەی دیاریکرا.

