سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. وەزیرێکی فەرەنسا لەبیری دەچێت دەمامک ببەستێت

فۆتۆ: 
2020-07-15

7222 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەردەکەوێت، وەزیرێکی فەرەنسا دوای ئەوەی لە ئۆتۆمبێلەکەی دادەبەزێت بیری دەچێت دەمامکەکەی لەگەڵ خۆیدا دابگرێت، دواتر دەست بۆ ئۆتۆمبێلەکەی بەرزدەکاتەوە، بەڵام ئۆتۆمبێلەکەی ناگەڕێتەوە.

ئاژانسە هەواڵییەکانی فەرەنسا گرتە ڤیدیۆییەکیان بڵاوکردەوە کە تیایدا، ئەنیس بانیێ رانشری وەزیری نوێی پیشەسازی فەرەنسا، لەکاتی گەیشتنی بە گۆڕەپانی کۆنکۆردی پاریس کەوتە دۆخێکی شەرمەزارییەوە، کە لەبیری دەچێت دەمامکەکەی لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دابگرێت و  ببەستێت، بەڵام دواتر یەکێک لە فەرمانبەران دێت و دەمامکێکی پێدەبەخشێت.