سەردێڕ:

وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی قەدەغەکرد

فۆتۆ: 
2020-07-15

4367 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بڕیاریدا، لە ١ی ئابەوە چەند بەرهەمێکی کشتوکاڵی هاوردەکردنیان قەدەغە بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ لەبارەی قەدەغەی هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی کشتوکاڵی ئاماژەی بەوەکردووە، "لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆی بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی هەریەک لە هەنار، هەنجیر، سێو، شوتی، پەتاتە، خەیار و هەنگوینمادا."   

ئەوەش خراوەتەڕوو، "بەشێک لەم بەرهەمانه پێشتر باجمان لەسەر دانابوون، بەڵام لە ١ی ئابەوە بڕیاری قەدەغەکردن کاری پێدەکرێت."

لە ماوەی رابردوودا، جوتیاران بەهۆی ساغ نەبوونەوەی بەرهەمەکانیان چەندین گردبوونەوەیان سازکرد و ناڕەزایەتیان دەربڕی لەوبارەیەوە و داوایان کرد حکومەت هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان قەدەغە بکات و کارگە دروستبکات تاوەکو بەرهەمە ناوخۆییەکان ساغ ببنەوە.