سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-07-15

9222 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٣٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٧٨ چاکبوونەوە و ١٨ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٣٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٦٤ لە سلێمانی، ٤٥ لە گەرمیان، ٧٣ لە هەولێر، ٣٤ لە ڕاپەڕین و نۆ لە دهۆک و ١٣ لە هەڵەبجە.

ئاماژە بەوەشکراوە، "٧٨ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ٤٤ لە هەولێر، هەشت لە دهۆک، دە لە هەڵەبجە و ١٦ لە گەرمیان."

ئەوەش هاتووە، "١٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە ١١ لە سلێمانی، شەش لە هەولێر و یەک لە ڕاپەڕین."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا دە هەزار و ١١٤ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و ٤٨٢ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣٧٠ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.