سەردێڕ:

لە هێرشێکدا کەسێک لە سنوری جەلەولا کوژرا

فۆتۆ: 
2020-07-15

9045 جار خوێندراوەتەوە

لە روبەڕوبوونەوەی نێوان ژمارەیەک چەکداری نەناسراو و ژمارەیەک دانیشتووی گوندی ئوم حونتەی سنوری جەلەولا، کەسێکی دانیشتووی گوندەکە کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای ئەوەی چوار کەسی دانیشتووی گوندی ئوم حونتەی سنوری جەلەولا ژمارەیەک چەکداری نەناسراو دەبینن، روبەڕوبوونەوە لە نێوانیاندا روویداوە و بەهۆیەوە کەسێکی دانیشتووی گوندەکە کوژراوە و چەکدارەکانیش هەڵهاتوون.

لە سەرەتاى ئەمساڵەوە جموجوڵی چەکدارانی نەناسراو لە ناوچەکانی خانەقین و جەلەولا بە شێوەیەکی بەرچاو دەستیپێکردووە، جگە لە هاوڵاتیانی مەدەنی ناوچەکە، چەندینجار هێرشیانکردووەتە سەر هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق و حەشدى شەعبى و بەهۆیانەوە دەیان کوژرا و بریندارى لێکەوتووەتەوە.

گەرمیان حەمەپور، گەرمیان