سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ئاگر لە بەندەرێکی ئێران کەوتەوە و چەند کەشتییەک سوتان

فۆتۆ: 
2020-07-15

11707 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئێران ڤیدیۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەندەری بوشەهری وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە کە تێیدا، بە لایەنی کەمەوە حەوت کەشتی سوتاون.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە تاوەکو ئێستا گیانلەدەستدانی هیچ کەسێک بەهۆی سوتانی کەشتییەکانەوە تۆمارنەکراوە.

لە ماوەی رابردوودا زنجیرەیەک تەقینەوە لە تارانی پایتەخت چەند ناوچەیەکی دیکەی ئێران ڕوویانداوە و بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکیش، تەقینەوەکانی ئەم دواییەی بنکە سەربازی و ئەتۆمیەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیل و بە ئاگاداری ئەمریکا ئەنجامدراون.

رۆژنامەکە لە راپۆرتێکدا لە زاری بەرپرسانی باڵای ئەمریکیەوە بڵاویکردووەتەوە، تەقینەوەکەی ماوەی رابردووی رۆژهەڵاتی تاران کە بنکەیەکی سەربازی کردبووە ئامانج و تەقینەوەکەی وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز لە ئەسفەهان لەلایەن ئیسرائیلەوە کراون و ئەمریکاش ئاگاداربووە.

راشیگەیاندووە، بە پێی خەمڵاندنی بەرپرسانی هەواڵگری ئەمریکا و ئیسرائیل بەهۆی ئەو زیانانەی لە ئەنجامی تەقینەوەکە بەر وێستگەی نەتەنز کەوتووە، لانیکەم بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بۆ دوو ساڵ دوادەکەوێت.

هەرچی بەرپرسانی تارانن بە فەرمی تا ئێستا هیچ لایەنێکیان بە هێرشکردنەسەر دامەزراوەکانیان تۆمەتبار نەکردووە، بەڵام بەشێک لە میدیاکانی ئەو وڵاتە بە ناڕاستەوخۆ ئاماژەیان بە رۆڵی ئیسرائیل و وڵاتانی رۆژئاوایی دابوو لەو هێرشانە.