سەردێڕ:

سۆران عومەر دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان کرد

فۆتۆ: 
2020-07-15

11703 جار خوێندراوەتەوە

سۆران عومەر ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، داوا دەکات لە نزیکترین دانیشتن و کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا، نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەند بکرێت.

سۆران عومەر ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی بڵاوکردەوە و تێیداهاتووە، "داواکارم ئەم نامەیەم وەک دەست لەکارکێشانەوە لە ئەندامێتی پەرلەمانی کوردستان پەسەند بکەن لە نزیکترین کۆبوونەوەی پەرلەمان، بەهۆی ئەوەی پەرلەمان ئەرکی خۆی لە یاسادانان و چاودێری حکومەت و نوێنەرایەتی خەڵكی کوردستان بەجێ ناهێنێت".

بڕیاربوو ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ لە نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان، سۆران عومەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هۆکارەکانی دەستلەکارکێشانەوەکەی روونبکاتەوە، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، کۆنگرەکە بۆ کاتێکی نادیار دوادەخات و تەنیا نامەی دەست لەکارکێشانەوەکە بڵاودەکاتەوە.